Erbil 23°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:15

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەندی ناودار محەمەد ئەربیللی

کوردستان TV
100%

 

سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و دۆستانی ھونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی کرد.
 

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند محەمەد ئەربیلی ڕایگەیاند:مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی خزمەتی زۆری بە پاراستنی دەنگ و ئاواز و مۆسیقای ڕەسەن و خۆماڵیی هەولێر كرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناودار و خۆشەویستی كوردستان مامۆستا (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)ـمان پێ گەییشت. مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی خزمەتی زۆری بە پاراستنی دەنگ و ئاواز و مۆسیقای ڕەسەن و خۆماڵیی هەولێر كرد و گەنجینەیەكی گرانبەهای هونەر و ڕەسەنایەتیی لەدوای خۆی بەجێهێشت.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد ئەربیللی و تەواوی هونەرمەندانی هەولێر و كوردستان دەكەم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئەربیللی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مەسعود بارزانی
‎20ـی 06ـی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.