Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 00:48

سه‌رۆك بارزانی و كونسوڵی فەڕەنسا بارودۆخی سیاسیی عێراق و سیناریۆ و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەكه‌یان تاوتوێكرد

کوردستان TV
100%


سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر دەكات
ڕۆژی دووشەممە 20ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مانگی ڕابردووی نێوان سەرۆك ماكرۆن و سەرۆك بارزانی تاوتوێ كرا.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سیناریۆ و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرا.
دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی سووریا و ئاییندەی گەلی كورد لە وڵاتی سووریا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.