Erbil 32°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:29

ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغدا ده‌کات

کوردستان TV
100%


 بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی سەردانی بەغدا بکات و سەرچاوەیەکیش ئاشکرایکرد، لیژنەکە بە فەرمانی سەرۆک بارزانی پێکھاتووە و لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان دەست بە دانوستان دەکات بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

سەرچاوەیەکی باڵای پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: بەفەرمانی سەرۆک بارزانی شاندێکی نوێی دانوستان پێکھاتووە و بە نوێنەرایەتی پارتی راسپێردراوە دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان بکات بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، لیژنەکە بە سەرۆکایەتی دکتۆر فوئاد حوسێن و ئەندامیەتی ھەریەک لە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا و بەنگین رێکانی پێکھاتووە.

لای خۆشیەوە بەنگین رێکانی، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: شاندەکەی پارتی ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان کۆدەبێتەوە بۆ دانوستان لەبارەی پرۆسەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و رێککەوتن لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان.

بەنگین رێکانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پارتی ھەموو ھەوڵێک بۆ گەیشتن بە رێککەوتن دەدات لەپێناو دەرچوونی عێراق لەو رەوشە ناھەموارەی ھەیە و پێشتریش ھەنگاوی پارتی بەو ئاراستەیەبوون بۆ دروستبوونی لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنە سیاسیەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.