Erbil 34°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:41

لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کولێرە لە هەولێر چه‌ند بڕیارێكی به‌په‌له‌ی ده‌كرد

کوردستان TV
100%

پارێزگای هه‌ولێر دوایی پشتڕاستکردنەوەی تووشبوونى چوار هاووڵاتی بە پەتایی کولێره‌، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد.

بڕیاره‌كان له‌ميانى کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ لێژنەی باڵای پارێزگای هه‌ولێر ده‌ركران كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:-

1-دروستکردنی ژووری ئۆپراسيۆنى پارێزگای هەولێر

2- زیادکردن و بەهێزکردنی تیمەکانی تەندروستی و ئامادەکردنی نەخۆشخانەکان و پێداویستییە تەندروستییەکان

3-دابینکردنی داودەرمانى يەدەگ بۆ هەر ئەگەرێک

4-بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تەندروستی هاووڵاتییان

5-ڕاسپاردنی تیمەکانی قایمقاميیه‌ت بۆ چاودێریکردن و وەرگرتنی ئیجرائات و داخستنی شوێنی سەرپێچیکار

6- ڕاسپاردنی ناوەندی قەیرانه‌کانی پارێزگای هەولێر بۆ دیراسەکردن و هەڵسەنگاندنی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە نێو دەوڵه‌تییەکان

7-کۆنتڕۆلکردنی سەرچاوەکانی ئاو و جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی پاک و خاوێنی ئاوی بیر و ئیفرازکان و قه‌ندیل

8-تیمەکانی نەخۆشییە گواستراوەکان زیادکردنی ژمارەیان بۆ پشکنین بەدواداچوون

9-لە شوێنە گشتییەکان وەکو مزگەوت و فەرمانگه و گرتووخانەکان شوێنە گشتییەکان قەدەغەکردنی ئاو خواردنەوەی به‌ڕاد.

10-چاودێریکردنی زیاتری مەلەوانگە و هۆڵە وەرزشییەکان

11- چاودێریکردنی زیاتر سەرکۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی بوتوڵى ئاو.

12-قەدەغەکردنی سەوزەوات لەسەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکان

13-قەدەغەکردنی پیاڵە و ئیسکان لە سەرجەم چایخانه‌كان و خواردنەوەی شەربەت لە گلاسی شووشە لە جیاتی ئەوە بەکارهێنانی بەرداغ و پیاڵه‌ی سەفەری

14-شارەکانی وەبەرهێنان کە خۆیان سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی ماڵانن بەرپرسیارن لە پاک و خاوێنی ئاوەکان.

15-لە حاڵەتی هەبوونی سکچوون و ڕشانەوە پێویستە هاووڵاتی سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکات

16-سەرجەم ئەم بڕیارانە لە قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لە بەیانی 2022/6/20 دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.