Erbil 34°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 12:24

هەواڵێکی خۆش لە کەشناسییەوە سەبارەت بە کەشوهەوا

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە 20ـی 06ـی 2022 پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو چەند پلەیەک دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی کەشی  ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ( 1 تاوەکو 3 ) پلە نزمتر دەبێت.

ڕاشیگەیاند: خێرایی با مامناوەند دەبێت (15-25 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ چالاک دەبێت بە تایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئاراستەی با لە باشوور و باشووری خۆرهەڵات دەبێت، هەروەها مەودای بینین /  ( 9 - 10 ) کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو کە بەمشێوەیە:-

هەولێر  : 41

سلێمانی : 40

دهۆک  : 40

کەرکووک : 44

هەڵەبجە : 42

سۆران  : 40

ڕاپەرین : 41

گەرمیان : 46

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.