Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:42

ڕۆژانە 400 هەزار لیتر بەنزینی 690 دیناری بۆ سلێمانی و هەڵەبجە دابین دەکرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕۆژانە 400 هەزار لیتر بەنزینی نۆڕماڵ بە نرخی 690 دینار بۆ سنووری شارەکە دابین دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند: وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان بڕیاری دا لە بەرهەمی ناوخۆ ڕۆژانە بڕی 400 هەزار لیتر بەنزینی نۆرماڵ بەنرخی 690 دینار دابین بکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو بڕە بەسەر وێستگەکانی پارێزگاکانی سلێمانی وهەڵەبجە لەگەڵ  ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەرین دابەش دەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو 15ـی 06ـی 2022 لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین دەست بە گرتنەبەری چەند ڕێکارێک کرا، بەشێكی زۆری ڕسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵگیرا و كارئاسانی پێشكەش بە هەموو كۆمپانیاكان بۆ  هێنانی بەنزین کرا. جەختیش کرایەوە کە پێویستە كاریگەریی  لەسەر كوالێتی  بەنزین و تەندروستی هاووڵاتییان نەبێت و لەگەڵ ڕێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.