Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:47

چەند بڕیارێکی گرنگ لەسەر بەنزین و نەوت و گاز درا

کوردستان TV
100%

پەرلەمانی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی 06ـی 2022ـی نێوان وەزیری سامانە سروشتییەکان و لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی بڵاوکردەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێکی گرنگ لەلایەن وەزیری سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزین، نەوت و گاز خراوەتەڕوو.

كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت پێشوازی لە شاندێكی لێژنەی وزە و سامانەسروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان کرد.

لە ڕاگەیەنراوەکە هاتووە کە وەزیری سامانەسروشتییەكان لە کۆبوونەوەکە بە لێژنەكەی پەرلەمانی ڕاگەیاند: ئێستا بڕیاریان داوه‌ بڕی ملیۆنێک لیتر بەنزینی 690 دینارى بە دادپەروەری بەسەر سەرجەم پارێزگاكان دابەش بكرێت و هەوڵیش دەدرێت ئاستی بەرهەمی بەنزینی 800 دیناری ڕۆژانە بگاتە سێ‌ ملیۆن لیتر.

ڕاشیگەیاندووە: بڕیارە له‌ ئایندەدا پاڵاوگەی لاناز بەنزین بەرهەم بهێنێت و داواشمان کردووه‌ ئەو بەنزینەش بە سیسته‌م و نرخێکی گونجاو دابەش بکرێت بەسەر سەرجەم شارەکاندا و بە پشتبەستن بە پاڵاوتنی ناوخۆش بەرهەمی بەنزین زیاد بکرێت.

پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە "لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایەسەر گازوایل كە ئێستا جگە لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی، ڕۆن و ماددەی دیكەی تێكەڵ دەكرێت و وەك گازوایل دەفرۆشرێت، ئەمە جگە لەوەی بەكارهێنانی لەلایەن موه‌لیدەی گەڕەكەكانەوە زیانی زۆر بە تەندروستیی هاووڵاتییان گەیاندووە، بۆ ئەمەش لێژنەكە بەڵگەی پێویستی خستە بەردەم ستافی وەزارەته‌كه‌ و داوایكرد ئەو گازوایلەی دەبرێتە دەرەوە لە ناوخۆ بەكار بهێنرێت."

لەبەرامبەردا وەزارەتی سامانەسرووشتییەكان بڕیاری دا بەدواداچوون بۆ ئه‌و پرسه‌ بكات و بە لێژنەكەی پەرلەمانیشیان ڕاگه‌یاند كه‌ تێكەڵكردنی ئەو ماددانە تاوانە.

سه‌باره‌ت به‌ غازی LPG بۆ غازی ماڵان و بازرگانی و ئەو غازەی بۆ ئۆتۆمبێل بەکار دێت، شاندی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان داوایانکرد کۆنتڕۆڵی نرخ بکرێت و داشبەزێت و تاوەکو خواستی ناوخۆ دابین نەکرێت هیچ بڕێک نەبرێتە دەرەوە، هه‌روه‌ها چاودێری توند بکرێتەوە.

وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان به ‌وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند: وەزارەت پلانێک ئامادە دەکات بۆ سوودبینین لە غاز بۆ دابینکردنی بەرهەمی ناوخۆ پێش هەناردەکردنی بۆ دەرەوە.

پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە كۆبوونەوەكەشدا گفتوگۆ لەسەر نەوتی سپیی ماڵان كرا و لێژنە داوای كرد لە ئێستاوە وەزارەت ئامادەكاری بكات تاوەكو لە وەرزی زستاندا نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.