Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:47

سەرۆکی حکوومەت لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا نیگەرانە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی 06ـی 2022 پەیامێکی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڵاوبوونەوەی پەتاکە نیگەرانی کردم.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای کۆلێرا لە هەولێر و سلێمانی نیگەرانی کردم.

ڕاشیگەیاند: لەپەیوەندیدام لەگەڵ وەزیری تەندروستی لەپێناو گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم پەتایە.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش داوە کە "‏داوا لە ھاووڵاتییانی خۆشەویست ده‌كه‌م، پابەندی ڕێنمایی تەندروستی و پاکوخاوێنی و خۆپارێزی بن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.