Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:45

سامانە سروشتییەکان ڕوونکردنەوە لەبارەی دەنگۆی باسکردنی مووچە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەدات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی 06ـی 2022 ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە باسکردنی پرسی مووچە لەگەڵ لێژنەی سامانە سروشتییەکان بڵاوکردەوە و ڕەتی دەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک ئەو پرسە باس کرا بێت.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هاتووە کە "ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی كارەبا كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتیەكان بە وەكالەت لەگەڵ سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی سامانە سروشتییەكان كۆبووەوە بە تێروتەسەلی باس لەهەنگاوەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرا كە بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین و پاڵپشتی حكوومەت گیراوەتەبەر."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "بەداخەوە بەناوی وەزیرەوە لە هەندێك پەیج و ئەكاونتی ساختەوە هەواڵێكی هەڵپەسێردراو بڵاو كراوەتەوە كە دوورە لە ڕاستییەوە، لەكاتێكدا لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان (پاراستنی ئەمنیەت و مووچەی هاووڵاتییان و خزمەتگوزارییەكان) لە ڕیزبەندی پێشەوەی بەرنامە و كارەكانی حكوومەت دێت و دابینكردنی بەنزین و پاڵپشتیكردنی لەلایەن حكوومەتەوە بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە مووچەوە نییە و لەسەر حسابی فەرمانبەرانی خۆشەویست بەهیچ شێوەیەک باسی پرسی مووچە نەكراوە و ناكرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان خاوەنی پەیجی فەرمی فەیسبووكی خۆیانە و بە فەرمی لەلایەن فەیسبووكەوە ناسێنراون و هەر هەواڵ و بۆچوونێك پێچەوانەی ئەم دوو پەیجەوە بڵاو بكرێتەوە وەزارەت لێی بەرپرسیار نییە و تەنیا بۆ بەلاڕێدابردن و سەرقاڵكردن و كۆكردنەوەی لایک و كۆمێنتە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.