Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 04:11

سەردانیکردنی سزادراوان ڕاگیرا

کوردستان TV
100%


کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ـی 06ـی 2022 بەهۆی نەخۆشی کۆلێرا بڕیاری ڕاگرتنی سەردانیکردنی سزادراوانی دا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لەپێناو پاراستنی ژیانی سزادراوان و دوورخستنەوەیان لە تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا بڕیارمان بە ڕاگرتنی سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراوان لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەیەکی کاتی لەبەر بەرژەوەندی گشتی دا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە 10حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا لە سلێمانی تۆمار کرا و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی شارەكەش داوا لەهاووڵاتییان دەكات پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.

لەگەڵ گۆڕینی کەشوهەوا و بەرزی پلەکانی گەرما، ڕێژەیەکی زۆری حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لەنێو گەورەساڵان و منداڵاندا بڵاوبۆتەوە، پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستیش ڕێنمایی خۆپارێزی دەدەن بە هاووڵاتییان بە ڕەچاوکردنی چەند ڕێنماییەك كه‌ ئه‌وانیش پێكهاتوون له‌:-

1 -بەکارنەهێنانی ئەو بەروبوومانەی بە ئاوی پیس ئاو دەدرێن

2-  شووشتنەوەی سەوزە و میوە بە باشی بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم

3-  بەکارنەهێنانی ئەو خواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لە پاک و خاوێنی

4-  دڵنیابوون لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و پاکڕاگرتنی

5-  شوشتنی دەستەکان بە باشی بە ئاو و سابوون دوای دەستلێدان لەو کەرەستانەی دڵنیانیت لە پاکییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.