Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:55

ئاسایش شه‌ش كه‌س ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئاسایشی حاجیاوا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی شه‌ش كه‌سی ڕاگه‌یاند كه‌ كاری بازرگانیكردنیان به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كرد.

ئاسایشی حاجیاوا ڕایگه‌یاند: لـە درێـژەی کـار و  چـالاکـییەکـانـی هێزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئـاسایشی حـاجـیاوا و بە هەماهەنـگی و سوود وەرگرتن لە زانیاری و بەدواداچوونی بەشی ماددە هۆشـبـەرەکـانی بـەڕێـوبـەرایـەتیمان، مـەفـرەزەکانی  یـاریـدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا تـوانیـان لـە شەوی 2022/6/15 بـانـدێـکی بـازرگـان و  مـاددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.

ڕاشیگه‌یاند: بانده‌كه‌ پێکهاتبوون لە پێنج پیاو و ژنێک و خه‌ڵكی قــەزای حــاجـیــاوان.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بانده‌كه‌ بڕێک مـاددەی هۆشبەریان لـە جـۆری کـریستاڵ و هیرۆین پێ گیراوە لەگەڵ کـەلوپەلی کێشان و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جـۆری کـەمۆڵـە و سیم و نێرگەلە و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن.

ئاسایشی حاجیاوا ئاماده‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بـە بـڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی حـاجـیاوا، پـەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ بانده‌كه‌ کراوەتەوە و تۆمەتبارن بەپێی ماددەی 30 لە یـاسـای مـاددە هـۆشـبەرەکـان و کـارتێکەرە عەقڵییەکان لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.