Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 04:17

بڕیاری هاوردەكردنی بەنزین لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان كەوتە واری جێبەجێكردنەوە

کوردستان TV
100%

هاوردەكردنی بەنزین كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر دابەزاندنی نرخەكەی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا دەبێت.
دەرسیم دەرگەڵەیی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران  رایگەیاند: بڕیاری هاوردەكردنی بەنزین لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان كەوتە واری جێبەجێكردنەوە.
هەروەها گوتی:  لەئێستادا بازرگانان خەریكی گرێبەستن بە مەبەستی هاوردەكردنی بەنزینەكە.لەبەر ئەوەی بەنزینە هاوردەكراوەكە باج و ڕسووماتی لەسەر هەڵگیراوە.
گوتیشی: هاوردەكردنی بەنزین كاریگەرییەكی ئەرێنی لەسەر دابەزاندنی نرخەكەی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.