Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:49

لە سلێمانی 10 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا تۆماركرا  

کوردستان TV
100%

10حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا لە سلێمانی تۆماردەكرێت و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی شارەكە-ش داوا لەهاووڵاتیان دەكات ،پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: دوای زیاد بوونی ئامارەكانی داغڵ بوونی نەخۆش لەنەخۆشانەكانی ناو شاری سلێمانی وەرگرتنی سامپڵ لەنەخۆشەكان بۆ  شكنینی نەخۆشی كۆڵێرا بۆ تاقیگەی سەرەكی لە بەغدا ،دوای گەڕانەوەی ئەنجامەكان .(10) پشكنینیان بە (پۆزەتیڤ ) گەڕاونەتەوە  .
هاوكات بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لەهاووڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە بە هاوكاری هاووڵاتیان و پابەندبونیان، دۆخەكە تێدەپەرێنین و بەكەمترین كات نەخۆشی كۆلێرا كۆنترۆڵ دەكرێت .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.