Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 04:04

له‌كۆبوونه‌وه‌ی وەزیری سامانە سروشتیەکان لەگەڵ لێژنەی سامانە سروشتیەکانی په‌رله‌مان ژماره‌یه‌ك بڕیار ده‌ركرا

کوردستان TV
100%


 وەزیری سامانە سروشتیەکان لەگەڵ لێژنەی سامانە سروشتیەکان و وزەی  پەرلەمان کۆبووەوە.
کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەباو سامانە سروشتییەکان پێشوازی لە عەلی حەمە ساڵح سەرۆک و جێگرو ئەندامانی لێژنەی سامانە سروشتیەکانی لە پەرلەمانی کوردستان کرد. 
لە کۆبوونەوەیەکدا وەزیری کارەباو سامانە سروشتیەکان وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی دایەوەو جەختی لەسەر هەوڵەکانی وەزارەت کردەوە کە بەسوپاسەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی نرخی بەنزینی نۆرماڵی کردووە لە چەند ڕۆژی رابردوودا ڕێگا نەدرا کێشەیەکی گەورە دروست بێت .. 
دوای گفتوگۆو ڕاوەرگرتنی هەردوو لا بڕیاردرا لە ڕۆژانی داهاتوو هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ زیادکردنی بەرهەم و بڕێکی زیاتری بەنزین هاوردە بکرێت و چاودێری وبەدواداچوونی زیاتر بۆ مواسەفات و کۆنترۆڵکردنی نرخ بکرێت لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا هەر بەنزینخانەیەک پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت سزا بدرێت.
هەرێمی کوردستان ڕۆژانە پێویستی بە 6ملیۆن لیتر بەنزین هەیەو لەگەڵ گرانبوونی نرخی جیهانی بەنزین و بڕینی ئەو بڕە بەنزینەی لە عێراقەوە بەپێی رێکەوتنێک دەهاتە هەرێم گرفتی گرانی نرخی بەنزینی لێکەوتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەستی بە پاڵپشتی نرخی بەنزینی نۆرماڵ کردوو بڕێکی زیاتری خستە بازاڕەوە.
 تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دابینکردنی نەوتی ماڵان و بەدواداچوون بۆ کوالێتی گازوایل و ڕێکخستنی دابەشکردنی غازی شل و پەیوەندییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق دا .

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.