Erbil 34°C یەکشەممە 26 حوزەیران 14:53

ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون لە عێراق گەیشتە 194 حاڵەت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راگەیاند كە ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون لەو وڵاتە، بەرزبووەتەوە بۆ 194 حاڵەت.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی كردەوە كە سەیف بەدر ،گوتەبێژی وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە عێراق، تووشی پەتای خوێنبەربوون بوون، بەرزبووەتەوە بۆ 194 كەس.
راشیگەیاندووە كە لەو ژمارەیە، 23 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتاكەوە تۆماركراوە.
رۆژی 19ی مانگی ئایاری رابردوودا، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، تۆماركردنی چوار حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی پەتای خوێنبەربوون و 18 حاڵەتیی تووشبوونی بە پەتاكە راگەیاند.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.