Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:54

شاندێكی باڵای سەربازی عێراق گەیشتنە هەولێر

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ 19ی حوزەیرانی 2022، ڕێبەرئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەیاوەری فەریق روكن عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە, پێشوازیان لە شاندێكی سەربازی و ئەمنی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراقی بەسەرۆكایەتی فەریقی یەكەمی روكن عبدولئەمیر یارولڵا و شاندێكی یاوەری كرد ، كە پێكهاتبوون لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان و هەریەك لە فەرماندەی هێزە وشكانیەكان، فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی ئیتیحادی، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایش و هەواڵگری سەربازی و فەرماندەیی پاسەوانی سنوری وەزارەتی بەرگری عێراق.
شایانی باسە، شاندە سەربازییەكەی وەزارەتی بەرگری و ئەمنی عێراق ئەمڕۆ چەند كۆبوونەوەیەكی ئەمنی و سەربازی لەهەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن.
پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردبوو،  كە شاندێكی باڵای سەربازیی كە لە ژمارەیەك فەرماندەی باڵای سەربە وەزارەتی بەرگریی، وەزارەتی ناوخۆ و هەروەها فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان پێكهاتووە، گەیشتوونەتە هەولێر.
ئاماژەی بەمەشدابوو كە شاندەكە لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ هەولێر بەجیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەروەها لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی و ئەمنی لە وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ كۆدەبێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.