Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 22:07

بۆ خەوتنێكی ئارام پێویستە چی بكەین؟

کوردستان TV
100%

توێژینەوە نوێیەكان دەریانخستووە كە پەرەسەندنی شێوازی ژیان و تەكنەلۆژیاكان كاریگەری زیانبەخشی لەسەر خەو هەیە، چونكە توێژەران پەیوەندییەكی بەهێزیان لە نێوان تێكچوونی خەو و كەمئەندامی و سەرهەڵدانی نەخۆشی بیرچوونەوە بە تێپەڕبوونی كات دۆزیوەتەوە.
چۆن بە باشی بخەوین؟
هۆكارێكی باوی كێشەی خەو بریتییە لە خراپی "پاك و خاوێنی خەو"؛ بۆیە دەبێت پاكوخاوێنی خەو بەرەوپێش ببرێت، لەڕێگەی پەرەپێدانی خوو و شوێنی ژووری نووستن، كە خەوی باش بەرەوپێش دەبات.
 لەنێو ئەو هەنگاوانەی كە دەتوانیت بیگریتەبەر بۆ خەوتنێكی تەندروست بریتین لە:
هاوكاتكردن لەگەڵ سووڕی سروشتی خەو لە جەستەدا، بە ڕێكخستنی كاتژمێرەكانی خەو، و پاراستنی خشتەی خەوتنی بەردەوام.
پێش خەوتن گڵۆپەكان بكوژێنەوە و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بۆ ماوەی كاتژمێرێك یان زیاتر دابنێ.
ئەنجامدانی وەرزش لە ڕۆژدا، ئەو كەسانەی كە بە بەردەوامی چالاكی جەستەیی ئەنجام دەدەن، باشتر لە كەسانی تر دەخەون.
گرنگی بە كوالێتی خواردن و خواردنەوە بدە، چونكە پێویستە خۆت بەدوور بگرێت لە خواردنەوەی بڕێكی زۆر كافاین و كحول، یان خواردنی ژەمە چەورەكان لە درەنگانی شەودا.
پێش خەوتن ڕێگایەك بدۆزەرەوە بۆ ئارامبوونەوە، وەك تەكنیكەكانی پشوودان.
باشتركردنی ژینگەی خەوتن لە ژوورێكی ئارام و تاریك و تاڕادەیەك فێنك.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.