Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:28

عێراق؛ بەهۆی وشکەساڵی و پاڵپشتینەکردنی حکوومەت ئاژەڵان بەرەو لەناوچوون دەچن

کوردستان TV
100%

ئاسکەکانی جۆری ڕیم لە ناوچەی ساوەی باشووری عێراق بەهۆی وشکەساڵی و نەبوونی پاڵپشتی لەلایەن حکوومەتی عێراق بەرەو لەناوچوون دەچن، بەهۆی دەستنەکەوتنی خۆراک تەنها لە مانگێکدا ژمارەیان لە 148 ئاسکەوە بۆ 87 کەمبووەتەوە.

بە گوتەی تورکی جەیاشی، پزیشکی ڤێتێرنەری و بەڕێوەبەری پاراستنی سروشتی ناوچەی ساوە لە پارێزگای موسەنا ڕایگەیاند: لە ساڵی 2007، 148 ئاسکیی جۆری ڕیمی کێویان لە ناوچەکە بڵاوکردەوە، لە 29ـی مانگی 04ـی 2022 تاوەکو 29ـی مانگی 05ـی 2022 ژمارەی ئاسکەکانی جۆری ڕیم لە 148 سەرەوە بۆ 87 سەر کەمی کردووە.

ڕاشیگەیاند: ئەو ئاژەڵانە دەستیان بە لەناوچوون کردووە بەهۆی دابیننەکردنی بووجەی پێویست و نەبوونی خۆراکی پێویست کە بەهۆی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەواوە ڕوو دەدات.

باس لەوەش دەکات کە زەوی ئەو شوێنە بە تەواوی وشک بووەتەوە و گژوگیاکانیش وشکن، کەمی بارانیش ڕێگری لە گەشە و دەرچوونی ڕووەک کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی لەناوچوونی ئەم ئاژەڵانە.

ئاسکی ڕیم لەڕووی مێژووییەوە پەیوەندی بە بیابانی عێراقەوە هەیە کە بنەچە و سەرهەڵدانی بۆ ئەو شوێنە دەگەڕێتەوە، بڵاوکردنەوەیان لە ناوچەکانی لیبیا و میسڕ و  جەزائیر لەلایەن (IUCN) بۆ پاراستنیانە لە لەناوچوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.