Erbil 27°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:36

وەزیری سامانە سروشتییەكان: لە ماوەی هەفتەیەکدا 3 ملیۆن لیتر بەنزین دەخرێتە بازاڕەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا 3 ملیۆن لیتر بەنزین دەخرێتە بازاڕەوە.

كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت ئاماژەی بە هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دا كە بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین دەنرێت و ڕایگەیاند: خواستی بەكارهێنانی بەنزین لە هەرێمی كوردستان ڕۆژانە 5 بۆ 6 ملیۆن لیترە و وەزارەتی سامانە سروشتیيەكان لە سێ سەرچاوە بەنزین دابین دەكات، ملیۆنێک لیتری لە پاڵاوتگەی (كار) ملیۆنێک و 50 هەزار لیتری دیكە بەپێی ڕێكکەوتنێكی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق و ئەوی دیكە لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەكرێت، بەڵام ئەوەی تایبەتە بە عێراقەوە 45 ڕۆژە ناردنی ئەو بەنزینە ڕاگیراوە،  نرخی جیهانيی بەنزینیش گرانبووە و خواستی بەنزین لە عێراقیش زیاد بووە.

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین،  ئەنجوومەنی وەزیران دەسەڵاتی بە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دا چەند بڕیارێكی گرنگ دەربكات، لەوانە دابینكردنی 2 ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەولێر و دهۆک و دابینكردنی زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزینی دیكە بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و لەگەڵ كۆمپانیایەكیشدا ڕێككەوتووین كە 2 تا 3 ملیۆن لیتر بەنزینی دیكە دابین بكات.

وەزیری سامانە سروشتیيەكان ڕاشیگەیاند كە پێشبینی دەكرێت لەماوەی هەفتەیەكدا 3 ملیۆن لیتر بەنزین بخرێتە بازاڕەوە. بۆ هەر لیترێكی بەنزین هەزار و 200 دینار لەسەر حكوومەت دەكەوێت و 400 دینار پاڵپشتی دەكرێت بۆ ئەوەی نرخەكەی بۆ 800 دینار دابەزێت.بەمەش بۆ 3 ملیۆن لیتر بەنزین ڕۆژانە ملیارێك و 200 ملیۆن دینار پاڵپشتی حكوومەتە بۆ نرخی بەنزین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.