Erbil 29°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 22:34

مەرزی حاجی ئۆمەران گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە 

کوردستان TV
100%

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری ئەو گەشتیارانە دەكاتەوە كە بەنیازی گەشتكردنن بۆ وڵاتی ئێران و ڕایدەگەیەنێت، پێویستە ڕێنمایی نوێی تەندروستی جێبەجێ بكەن. 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: بە پێی رێنماییە تەندروستییەكانی وەزارەتی تەندروستی كۆماری ئیسلامی ئێران تەنها بە پێدانی كارت ڤاكسینی دژە كۆرۆنا(ڤیزەكارت) كە پشتڕاستی دەكاتەوە ئەو كەسەی سەردان دەكات دوو ژەم ڤاكسینی وەرگرتووە و لە كاتی نەبوونی ڤیزەكارت پشت بە ئەنجامی پشكنینی (PCR )ی نەرێنی (نێگەتیف) لە ماوەی (۷۲) كاتژمێر دەبەسترێت. 
ڕاشیدەگەیەنێت: بۆیە داوا لە گەشتیارانی خۆشەویست دەكەین بەبێ یەكێك لەو بەڵگەنامانەی لە سەرەوە باسكراون سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەكەن بۆ ئەوەی تووشی هیچ كێشە و گرفتێك و گەرانەوە نەبن.
كەریم سمكۆ
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.