Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 00:22

لە كەركووك هۆشداریی لەبارەی پەتای كۆلێراوە درا

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی كەسێك لە پارێزگای كەركووك تووشی پەتایی كۆلێرا بوو، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی شارەكە هۆشدارییەكی لەبارەی مەترسی پەتاكە دا.
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی كەركووكدا هاتووە لە ئەنجامی پشكنینەكاندا دەركەوتووە كە كەسێك لە شارەكە هەڵگری بەكتریای كۆلێرا بووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەش‌ كراوە كە رەوشی تەندروستی ئەو كەسە دوای ئەوەی براوەتە نەخۆشخانە ‌باش بووە، داواش كراوە رێكارەكانی خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی بەكتریاكە زیاد بكرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا كە هۆشداریی دراوەتە رای گشتیی، هاوكات ئاماژە بە مەترسی گواستنەوەی بەكتریاكە بەتایبەتی لە رێی ئاوەوە، راگەیەندراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی كەركووك راشیگەیاندووە كە لەو چوارچێوەیەدا دەستی بە هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتییان كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.