Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 00:18

وەزارەتی شارەوانی: لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی ژێر زەوی 500 مەتر دابەزیوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ڕایگەیاند، لە ماوەی 20 ساڵ ئاستی ئاوی ژێر زەوی 500 مەتر دابەزیوە و کابینەی نۆیەم دەستی بە هەنگاونان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان کردووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان داتایەکی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاند: نەرێنییەکانی کەمئاوی و سەرچاوەکانی ئاو لە هەولێر سەرزەویی 35% و ژێر زەوی 65%ـە.

ڕاشیگەیاند: ئاستی قوڵیی بیرەکانی ئاو تادێت زیاد دەبێت و ئاستی قوڵیی بیرلێدان بەپێی ساڵەکانیش بەمشێوەیە دەخاتەڕوو:-

1996                            120مەتر

2003                             200 مەتر

2010                              300 مەتر

2021                              500 مەتر

2022                              700 مەتر

دەشڵێت: لە 2022 نزیکەی 300 بیری ئاو وشکیان کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان 138 بیر لێ دەدات و بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئیفراز چوار کار دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.