Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 00:29

هاووڵاتییەک لە ڕووباری چامەی سەر بە مێرگەسۆر خنکا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17ـی 06ـی 2022 هاووڵاتییەک کە دانیشتووی سۆرانە بەهۆی ناشارەزایی لە مەلەکردن لە ڕووباری چامە کە دەکەوێتە سنووری قەزای مێرگەسۆر خنکا.

بەیار محیەدین گوتەبێژی بەرگری شارستانیی سۆران بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: هاووڵاتی  (فەتاح فەرزندە فەتاح) کە دانیشتووی سۆرانە، لەدوای چوونی بۆ نێو ڕووبارى (چامە)ـى سەر بە قەزاى مێرگەسۆر بەهۆی ناشارەزاییەوە لە مەلەکردن خنکاوە.

ڕاشیگەیاند: دوای ڕووداوەکە  دەستبەجێ لەلایەن هاووڵاتییانەی کە لە شوێنەکە بوونە، تەرمەکەیان لە ڕووبارەکە دەرهێناوە، پاشان بۆ نەخۆشخانەی مێرگەسۆر گوازرایەوە.

قوربانییەکە لەدایکبووی 1984ـە و خێزاندارە، لەگەڵ پۆلێک لە برادەرانی ئەمڕۆ هەینی سەردانی ناوچەیان کردووە.

شاخەوان سلێمان/ پەیامنێری کوردستان تیڤی لە سۆران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.