Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 00:16

ئاگادارییەک بۆ هەموو قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی

کوردستان TV
100%

قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاگادار دەکرێنەوە کە سەیری ناو و هۆڵی ئەزموونی خۆیان بکەن، لە ناوی خۆیان و هۆڵی تاقیکردنەوە و زمانی خوێندنیان دڵنیا ببنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەزموونە گشتییەکان لینکێکیان داناوە، ئاماژەیان بەوە داوە کە تاوەکو 21ـی 06ـی 2022 دەرفەتی ئاگادارکردنەوەیان هەیە بۆ چاککردنەوەی هەر هەڵەیەک.

لێژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ هەینی 17ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند: هەموو ئەو قوتابییانەی کە مافی بەشداربوونیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021 -2022 خولی يەکەم (بە هەموو بەشەکانییەوە) دەتوانن لە ڕێگەی ئەو لینکەی خوارەوە ناو و هۆڵی ئەزموونی خۆیان بناسن و بزانن لە چ قوتابخانە و خوێندنگە و زانکۆیەک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

ڕاشیگەیاند: پێویستە دڵنیاببنەوە لە ناوی چواری و زمانی خوێندنیان و دروستی کۆدی ئەزموونەکانیان و تەواوی داتا ئاماژەپێکراوەکان.

ئەوەشی خستەڕوو کە پرسیارەکان بە گوێرەی ئایین و زمانی خوێندنیان دیاریکراوە، لە کاتی بوونی هەر هەڵەیەک تا رێکەوتی 21ـی 06ـی 2022 پێویستە سەردانی قوتابخانە و پەروەردەی قەزای خۆیان بکەن بۆ ڕاستکردنەوەی هەر هەڵەیەک ئەگەر هەبێت.

لێژنەکە جەختیشی کردۆتەوە کە لێژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان لە بوونی هەر هەڵەیەک لەدوای رێکەوتی ئاماژەپێکراو بەرپرسیار نابێت.

لەم لینکەوە ناو و هۆڵ و زمانی خوێندنت دڵنیا بکەوە:-

https://cutt.ly/RKuP90V

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.