Erbil 40°C پێنجشەممە 07 تەمووز 17:28

موقته‌دا سه‌در خۆی له‌ 9 كه‌س بێبه‌ری ده‌كات

کوردستان TV
100%

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ هه‌ینی ناوی 9 كه‌سی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی دزینی پاره‌ی گه‌ل و میلله‌ت بێبه‌ریبوونی له‌ ڕه‌وتی سه‌در ڕاگه‌یاند.

ناوی لیسته‌ 9 كه‌سییه‌كه‌ له‌لایه‌ن موسڵح محه‌مه‌د عێراقی وه‌زیری له‌ ڕه‌وتی سه‌در بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در به‌هۆی دزینی پاره‌ی گه‌ل و میلله‌ت له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ناوی سه‌در و تێكۆشه‌رانه‌وه‌ خۆی لێ بێبه‌ری كردوون.

موسڵح محه‌مه‌د عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ سه‌در بێبه‌رییه‌ له‌و 9 كه‌سه‌ و ناوه‌كانیشیان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندار به‌رز ده‌كرێنه‌وه‌ تا به‌گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ، داواشی له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نگرانی سه‌در كرد په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ بپچڕێنن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و 9 كه‌سه‌ تۆبه‌ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌رگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌وتی سه‌در‌ له‌به‌رده‌میان واڵا ده‌بێت.

ناوه‌كانیش بریتین له‌:-

كیفاح ئه‌لكریتی – دیوانییه‌

مونته‌زه‌ر هاشمی – كووت

حه‌مید عه‌جمی ئه‌لتائی – به‌غدا

ئه‌سیر مه‌دلوول – كووت

نوعمان خه‌له‌ف جه‌وده‌ - ڕاشیدیه‌

عه‌لی عه‌بد عه‌بتان – كه‌ربه‌لا

حه‌یده‌ر سه‌لمان عه‌بدوڵا – گه‌ڕه‌كی خه‌زرا

ڕاجی ئه‌لعه‌سكه‌ری – ناسڕییه‌

عیماد داود ئه‌لساعیدی – دیاله‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.