Erbil 23°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 05:29

له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش – ڕۆڤیا له‌ نزیك گوندی قه‌ره‌ناز، چوار كه‌س بوونه‌ قوربانی.

ئازاد ته‌ها گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگای به‌رده‌ڕه‌ش – ڕۆڤیا له‌ نزیك گوندی قه‌ره‌ناز ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دوو كه‌سی تریش به‌سه‌ختی بریندار بوون.

سه‌نگه‌ر گۆران په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ پیاو و ئافره‌تێكن كه‌ هاوسه‌ری یه‌كن و خه‌ڵكی شاره‌دێی ڕۆڤیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.