Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 14:11

سلێمانی؛ لە 12 کاتژمێری ڕابردوو 384 کەس بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

کوردستان TV
100%

تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند، لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوو 384 کەس بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و داخڵکراون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێک ئاماری 12 کاتژمێری ڕابردووی داخلبووی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان لەناو سەنتەری شاری سلێمانی بەهۆی حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوەی خستەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە داوە کە 41 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار، 197 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید د. هێمن، 74 نەخۆش نەخۆشخانەی شۆڕش و 72 نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان بەهۆی سکچوون و ڕشانەوە داخل کراون.

لەگەڵ گۆڕینی کەشوهەوا و بەرزی پلەکانی گەرما، ڕێژەیەکی زۆری حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لەنێو گەورەساڵان و منداڵاندا بڵاوبۆتەوە، پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستیش ڕێنمایی خۆپارێزی دەدەن بە هاووڵاتییان بە ڕەچاوکردنی چەند ڕێنماییەك كه‌ ئه‌وانیش پێكهاتوون له‌:-

1 -بەکارنەهێنانی ئەو بەروبوومانەی بە ئاوی پیس ئاو دەدرێن

2-  شووشتنەوەی سەوزە و میوە بە باشی بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم

3-  بەکارنەهێنانی ئەو خواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لە پاک و خاوێنی

4-  دڵنیابوون لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و پاکڕاگرتنی

5-  شوشتنی دەستەکان بە باشی بە ئاو و سابوون دوای دەستلێدان لەو کەرەستانەی دڵنیانیت لە پاکییان.

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.