Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 11:14

گوتەبێژی حکوومەت: لە ماوەی 72 کاتژمێر کێشەی بەنزین چارەسەر دەکرێت

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە هاووڵاتییان دەکاتەوە کە لە ماوەی 72 کاتژمێر کێشەی بەنزین چارەسەر دەکرێت.

جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، بۆ مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نرخی بەنزین کە گرانبوونی نرخەکەی بەهۆی ئەوەی لەسەر ئاستی جیهانی و پابەند نەبوونی حکوومەتی عێراق بە ناردنی بەنزین دروستبووە، حکوومەتی هەرێم لە ڕێگەی پاڵپشتی دارایی بۆ نرخی بەنزین بە زووترین کات چارەسەری کێشەی بەنزین دەکات.

ڕاشیگەیاند: حکوومەتی هەرێم هەموو ڕێکارێک بۆ بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆو خستنەڕووی بەنزینێكی زیاتر لەبازاڕەكان دەگرێتەبەر.

ئاماژەی بەوەش دا کە پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەكات و بەشێكی زۆری ڕسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و كارئاسانی پێشكەش بە هەموو كۆمپانیاكان دەكات بۆ هێنانی بەنزین بە مەرجێک كاریگەریی  لەسەر كوالێتی  بەنزین و تەندروستی هاووڵاتییان نەبێت و لەگەڵ ڕێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت.

گوتەبێژی حکوومەت جەختیشی کردەوە کە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە بەزووترین کات، لە ماوەی 72 کاتژمێر کێشەی بەنزین چارەسەر دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.