Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 05:17

هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 06ـی 2022 هاووڵاتییانی ئاگادار کردەوە لە گۆڕانی لە کات و ژمارەی وەرگرتنی کۆدی سەردانیکردن لە ماڵپەڕی هاتووچۆ.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: ئەو هاووڵاتییانەی خوازیارن کۆدێک وەربگرن بە مەبەستی وەرگرتنی ئەو تابلۆ چوار ژمارەییانەی بڕی ڕسوماتەکەی دوو ملیۆن دینارە.

هاتووچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند: پڕکردنەوەی کۆدی سەردانیکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان لە کاتژمێر 06:00 گۆڕا بۆ کاتژمێر 08:00.

ئەوەشی خستەڕوو کە ژمارەی وەرگرتنی کۆد بۆ هاووڵاتییان لە 210 کۆدەوە بۆ 250 کۆد زیادکرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە .  پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداربن کاتێک کۆدی سەردانیکردنیان وەرگرت لە ماڵپەڕەکە، لەلای خۆیان بیپارێزن و لە ڕێکەوتی سەردانیکردن چاپی بکەن و لەگەڵ داواکارییەکەی بیدەنە دەستی لیژنەی تایبەتمەند، دواکات بۆ گەڕاندنەوەی مامەڵەکانیان کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.