Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 04:53

راگه‌یاندراوێك له‌ یانەی هیلاس ڤیرۆناوه‌

کوردستان TV
100%


 
یانەی هیلاس ڤیرۆنا بەشێوەیەكی فەرمی بلاویكردەوە، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئۆدێنزی گابریل چۆڤی وەك ڕاهینەری نوێی هیلاس ڤیرۆنا دەست بەكار دەبێت.

 بەپێی راگەیاندنی یانە ئیتالییەكە ئەم راهێنەرە بۆ ماوەی دوو وەرز رابەرایەتی هیلاس ڤیرۆنا دەكات، دوای دەست لەكاركێشانەوەی راهێنەری كرواتی ئیگۆر تۆدۆر.

 چۆڤی تەمەن چل و شەش ساڵان ئەركی راهێنەرایەتی ئەم یانەیە دەگرێتە دەست بەپێی بۆندێك تا سی حوزەیرانی دوو هەزارو بیستو چوار، دەست لەكاركێشانەوەی تۆدۆر بەهۆی جیاوازی بۆچوونەكانی نێوانیان بوو لەگەڵ كارگێری یانەكە، تۆدۆر توانی هیلاس ڤیرۆنا بگەیەنێتە خانەی نۆیەمی ریزبەندی، ئەمیش بەپشت بەستن بەتواناكانی هەرسی هێرشبەری ئاگرین جیۆڤانی سیمۆنی ئەرژەنتنی، دوانەی چیكی ئەنتونان باراك وجانلۆكا كابرار، هیلاس ڤیرۆنا هەوڵ دەدات لەژێر چاودێری گابریل چۆڤی ئەنجامێكی دلخۆشكەر لە وەرزی داهاتوو بەدەست بێنێت.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.