Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 05:14

رۆژنامەیه‌كی ئەمریكی: ناڕەزایەتی جەماوەری لە نێو شەقامەكانی عێراقدا دەست پێده‌كاتەوە 

کوردستان TV
100%

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی، لەراپۆرتێكی شیكاریدا تیشكی خستۆتە سەر دەست لەكاركێشانەوەی نوێنەرانی رەوتی سەدری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و قبووڵكردنی لەلایەن محەمەد حەلبوسی،سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەكە، شارەزایانی یاسایی دەست لەكاركێشانەوەكان تەنها بە تاكتیكێكی دانووستان لە لایەن ئەلسەدرەوە دەبینن، بەڵام كشانەوەی سەدر و راگەیاندنی داخستنی زۆربەی نووسینگەكانی بزووتنەوەكە لە سەرانسەری وڵات ،بە مەترسی دەبینن كە ڕەنگە رەوشی دانووستانە سیاسییەكان بگۆڕێت بە ناڕەزایەتی جەماوەری .
هەر بەگوێرەی رۆژنامەكە، شرۆڤەكاران ئەو گێژاوە سیاسییەیان بە یەكێك لە گرنگترین پێشهاتەكان وەسفكردووە كە ئەگەری هەیە لەدوای هەڵبژاردنەوە سەقامگیری تێكبچێت، لەكاتێكدا هەندێكی تر پێیان وایە كە  خودی دەست لەكاركێشانەوەكان نابێتە هۆی سازدانی هەڵبژاردنێكی نوێ.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.