Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:37

كەشناسی عێراق: لە رۆژی هەینییەوە كەشوهەوا زۆر گەرم ده‌بێت

کوردستان TV
100%

لەماوەی چوار رۆژی داهاتوودا كەشوهەوا روون دەبێتەوە، بەڵام لە رۆژی هەینی داهاتوودا شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق ، كەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتووی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت كەشوهەوا زۆر گەرم بێت، لە هەینی داهاتووەوە دەستپێدەكات.
دەستەی كەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لەماوەی چوار رۆژی داهاتوودا كەشوهەوا روون دەبێتەوە، بەڵام گەرمایەكی زۆر دەبێت، بەتایبەت لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.