Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:35

 ئەمریكا: ئامادەین لەگەڵ هەر حكومەتێك كاربكەین كە سەروەری عێراق بخاتە نێو كارنامەكەیەوە

کوردستان TV
100%

رۆژێك دوای ئەوەی 73 نوێنەری رەوتی سەدری دەست لەكاركێشانەوەیان لە پەرلەمانی عێراق پێشكەش كرد، بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ ئەلحورە پشتڕاستی كردەوە كە ئەمریكا ئامادەیە كار لەگەڵ هەر حكومەتێكی عێراقدا بكات.
 ئەو بەرپرسە خۆی بەدوور گرت لێدوان لەسەر دەست لەكاركێشانەوەی نوێنەرانی رەوتی موقتەدا سەدر لە پەرلەمانی عێراق بدات و بە ئەلحورە راگەیاند: "هیچ لێدوانێكم نییە لەسەر ئەو پێشهاتانەی روویانداوە".
بەڵام دەشڵێت: ئامادەین لەگەڵ هەر حكومەتێك كاربكەین كە سەروەری عێراق و بەرژەوەندییەكانی گەلی عێراق بخاتە نێو كارنامەكەیەوە.
دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی یاسادانان و دەستپێشخەری سیاسی بێشومار، پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بەرەوپێش نەچووە. ئەمەش پەیوەستە بە كۆدەنگی نێوان ئەو پارتە شیعانەی كە لە ساڵی 2003ەوە زاڵن بەسەر پرۆسەی سیاسیدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.