Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:40

كۆتایی ئەم مانگە بە بەهای 6 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار دوو پرۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە تەواو دەبن

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌ێنێت: كۆتایی ئەم مانگە بە بەهای 6 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار دوو پرۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە تەواو دەبن.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بە بەهای نزیكەی 6 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار دوو پرۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن كە گرفتی ئاو لە بەشێكی زۆری ئەو دوو شارەدا چارەسەر دەكەن و لە كۆتایی ئەم مانگەشدا پرۆژەكان بە فەرمی دەكرێنەوە.
ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەبارەت بەو دوو پرۆژەیە،  به‌راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راگه‌یاندووه‌: پرۆژەكەی سلێمانی ناوە فەرمییەكەی ( IQ-28 pak-4 lot1) و ئەوەی هەڵەبجەش ناوی (IQ-28 pak-4 lot2)، پرۆژەكەی سلێمانی بریتییە لە ڕاكێشانی بۆریی 600ملم لەنێوان تاسلوجە تاوەكوو خەزانی سەرەكیی ئاو لە سەنتەری شاری سلێمانی لە نزیك سەرچنار. سەبارەت بە پرۆژەكەی هەڵەبجەش، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ دەڵێ: پرۆژەكەی هەڵەبجە بریتییە لە گۆڕینی تۆڕی ئاوی دوو گەڕەك و چارەسەركردنی ئاوەڕۆی چەند شوێنێكی سەنتەری شاری هەڵەبجە.
سەبارەت بە گوژمەی پرۆژەكانیش دەشڵێ: گوژمەی پرۆژەكان نزیكەی 6 ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە و بەشێوەی قەرزی ژاپۆنی بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئاژانسی جایكا كە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هەیە، جێبەجێ دەكرێن و ئێستاش بەشێكی پرۆژەكان كەوتوونەتە بواری كاركردنەوە، پرۆژەكەی سلێمانیش ئێستا لە قۆناغی تێست دایە و لە كۆتایی ئەم مانگەدا هەردوو دەكرێنەوە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.