Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:34

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدەكات

ڕاپۆرتی سێیەمی تایبەت بە یاسای چاكسازی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكات
کوردستان TV
100%

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی ‌15ی حوزەیرانی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی ،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
بە گوێرەی كارنامەی كۆبوونەوەكە‌ ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنەڕوو:
-  ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ لە بەغدا تایبەت بە ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی چاودێری دارایی.
- ڕەوانەكردنی ڕاپۆرتی ژمارە (٣) تایبەت بە یاسای چاكسازی بۆ پەرلەمانی كوردستان.
- كۆنووسی لیژنەی باڵای چارەسەركردنی كێشەی موڵكداریی كریستیانەكان.
- پێشنیاری درێژكردنەوەی ماوەی كاركردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٣٢) تایبەت بە داشكاندنی ڕێژەی ١٥% لەو پێشینانەی حكومەت كە لەلای هاووڵاتییانە وەك (پێشینەی خانووبەرە و قەرزی بچووك و پێشینەكانی بانكی كشتوكاڵی و پێشینەی پڕۆژەكانی پیشەسازی و گەشتیاری) و پابەندی دارایی كەڵەكەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەبەری كۆمەڵایەتیش و سزای دواكەوتن و سوود لەسەر باج و ڕەسم.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
‌15ی حوزەیرانی 2022
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.