Erbil 15°C شەممە 22 حوزەیران 13:49

لە پارێزگای هەولێر 138 بیری نوێی ئاو لێ دەدەرێن

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی 06ـی 2022 جەختی کردەوە کە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی وشکەساڵی و کەمئاوی لە هەولێر، کابینەی نۆیەم زیاتر لە 7 ملیار دیناری بۆ لێدانی 138 بیری ئاو تەرخانکردبوو، تاوەکو ئێستاش 40 بیر لێدراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەمیی رێژەی بارانبارین کاریگەری نەرێنی زۆری لەسەر ژینگە و هاووڵاتییان دروست کردووە، کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی یەکێکە لە مەترسییەکان.

لەمبارەیەوە ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە کێشەی کەمئاوی بەتایبەت لە وەرزی هاویندا ڕوودەدات. لەم وەرزە چەند هۆکارێک هەن، یەکێک لەوانە زیادبوونی خواستە لەسەر ئاو، بابەتێکی دیکەش خواست لەسەر کارەبا زیاد دەبێت و ڕێژەی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە لە شارەکان ئەوەش وا دەکات بەرھەمی ئاومان کەم ببێتەوە لە هاویندا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاشیگەیاند: لە پارێزگای هەولێر کەمئاوی زیاتر لە هەر ناوچەیەکی دیکە هەستی پێ دەکرێت و تەنیا لە ماوەی ئەمساڵیشدا لە تەواوی پارێزگاکە نزیکەی 300 بیری ئاو وشکیان کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش پارێزگای هەولێر پلانی تایبەتی داناوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەمئاوی.

هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێت، ئێمە دوو پلانمان هەیە: پلانی هەنووکەیی، ئەوەیە کە دەستبەجێ پێویستە، پلانێکی درێژخایەنیشمان هەیە. پلانە هەنووکەییەکە ئەوەیە کە بەراستی بە لێدانی بیری زیاترە، بابەتی درێژخایەنیش بۆ چارەسەرکردنی کەمئاوی لە شاری هەولێر، ئەوە پرۆژەیەکی ستراتیژییە کە بەراستی پارەیەکی ستراتیژیشی دەوێ کە کێشەیەکی ستراتیژییش چارەسەر دەکات. چارەسەر بۆ ئەوەی بەراستی لە ساڵانی داهاتووش تووشی کەمئاوی و قەیرانی ئاو نەبین.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختی کردەوە کە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی وشکەساڵی و کەمئاوی لە هەولێر، کابینەی نۆیەم زیاتر لە 7 ملیار دیناری بۆ لێدانی 138 بیری ئاو تەرخانکردبوو، تاوەکو ئێستاش 40 بیر لێدراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.