Erbil 39°C دووشەممە 04 تەمووز 12:50

له‌ سلێمانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تریش بۆ سكچوون و ڕشانه‌وه‌ ته‌رخان كرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كان‌ و هه‌روه‌ها لیژنه‌ی زانستی بڕیاری دا نه‌خۆشخانه‌ی د. شه‌هید هێمن ناسراو به‌ جمهورییه‌كه‌ ته‌رخان بكات بۆ حاڵه‌ته‌كانی سكچوون و ڕشانه‌وه‌.

سامان شێخ له‌تیف گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند: بە ئامانجی پێشوازیکردن لە نەخۆش و چارەسەرکردنیان، لەسەر ڕاسپاردەی د. سەباح نه‌سره‌دین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دوایی چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکان و لیژنەی زانستی بەڕێوەبەرایەتی، بە پێویست زانرا نەخۆشخانەی د. شەهید هێمن ناسراو بە جمورییەکە بە ڕووی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی بکاتەوە بۆ بوونی هەر کەیس و حاڵەتێکی سکچوون و ڕشانەوە کە پێویست بە داخڵبوون بکات.

ڕاشگه‌یاند: ئامانج له‌ ته‌رخانكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئەو لۆدە زۆر و سەردانیکردنە هەیە كه‌ لەسەر نەخۆشخانەکانی شار و د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان و ناوەندە تەندروستییەکانی دیکە دروستبووه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ سبه‌ی كاتژمێر 8 بەیانییه‌وه‌ هاووڵاتییان و نه‌خۆشانی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی شەهید د. هێمن بکەن .

لەگەڵ گۆڕینی کەشوهەوا و بەرزی پلەکانی گەرما، ڕێژەیەکی زۆری حاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لەنێو گەورەساڵان و منداڵاندا بڵاوبۆتەوە، پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستیش ڕێنمایی خۆپارێزی دەدەن بە هاووڵاتییان بە ڕەچاوکردنی چەند ڕێنماییەك كه‌ ئه‌وانیش پێكهاتوون له‌:-

1 -بەکارنەهێنانی ئەو بەروبوومانەی بە ئاوی پیس ئاو دەدرێن

2-  شووشتنەوەی سەوزە و میوە بە باشی بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم

3-  بەکارنەهێنانی ئەو خواردن و خواردنەوانەی دڵنیانیت لە پاک و خاوێنی

4-  دڵنیابوون لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و پاکڕاگرتنی

5-  شوشتنی دەستەکان بە باشی بە ئاو و سابوون دوای دەستلێدان لەو کەرەستانەی دڵنیانیت لە پاکییان.

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.