Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 07:54

"گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی دەستەخوشکی نێوان دھۆک و گەینسڤڵ کرا"

کوردستان TV
100%

پارێزگاری دهۆک و کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و قایمقامی گەینسڤیڵ ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی 06ـی 2022  کۆبوونەوە، گفتوگۆیان لەسەر بەرنامەی دەستەخوشکی نێوان دھۆک و گەینسڤڵ کرد.

کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند: دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک لەگەڵ ڕۆبەرت پالەدینۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و قائیمقامی شاری گەینسڤڵ لۆرن پاو و شاندەکەیان کۆبۆوەوە.

ڕاشیگەیاند: گفتوگۆیان لەسەر بەرنامەی دەستەخوشکی نێوان دھۆک و گەینسڤڵ و پلانی ھەردوو شارەکە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی ھاوبەش لە بوارەکانی پەروەردە و ھونەر و کار و شارەوانی و بواری تەکنیکی کرد.

ئەوەشی خستەڕوو کە شاندی شاری گەینسڤڵ سەردانی دھۆکیان کرد و لەگەڵ پارێزگاری دھۆک و بەرپرسانی تری حکوومەت کۆبوونەوە و پاشان شاندەکە سەردانی شوێنە مێژوویی و شوێنەواریی و ئایینییەکانیان کرد و ئاشناییان لەگەڵ مێژووی ھەرێمی_کوردستان پەیداکرد.

کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە بەرنامەی دەستپێشخەری دەستەخوشکی نێوان دھۆک و گەینسڤڵ لەلایەن پرۆفیسۆرێکی زانکۆی فلۆریدا و ھاووڵاتی کوردی-ئەمریکی بەھار ئەرمەغانی پێشنیازکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.