Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:29

لە پارێزگایەكی عێراق گەنجێك 11 چەقۆ لە باوكی دەدات 

بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەك لە پۆلیسی عێراق رایگەیاند: لە ناوەندی پارێزگای بابل، گەنجێك 11 چەقۆی لەباوكی داوەو بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی.
ئەو سەرچاوەیە راگەیاند:لە ئەنجامی ناكۆكی لەسەر پاسكیلێك، گەنجێكی تەمەن بیستەكان لە ماڵەكەیان لە ناوچەی موحەیزم لە سەنتەری شاری حیللە لە ناوەندی پارێزگای بابل 11 چەقۆی لە باوكی داوە، كە بووە هۆی مردنی.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە ئەمنییەكان دوای كاتژمێرێك لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە توانیان گەنجەكە دەستگیر بكەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.