Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:31

هه‌ولێر .. نزیكەی 774 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گرد جووتیار خەرج كرا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 774 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە گردجووتیار لە شاری هەولێر.
بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاری بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 774 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكان لە گەڕەكی گردجووتیار لە سنووری شارەوانیی هەولێر كە ئەم پارەیە بۆ هەردوو قۆناغی یەكەم و دووەمی پرۆژەكە بەپێی پلانی ساڵی 2022 خەرج دەكرێت.
گردجووتیار یەكێكە لە گەڕەكە گەورەكانی شاری هەولێر، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بەردەوام پرۆژەی خزمەتگوزاریی هەمەجۆری تێدا جێبەجێ دەكات، پرۆژەی دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانیش ئاستی خزمەتگوزاری لەو گەڕەكەدا بەرز دەكاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.