Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:38

ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی نێو دادگای سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى دوێنێی نێو دادگای سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌  رۆژی 13/6/2022 له‌ناو دادگای سلێمانی رووداوێكی هێرشكردنه‌ سه‌ر چه‌ند ئافره‌تێك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كان روویدا، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆمان سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ ناخۆش و نه‌خوازراوه‌، بڕیارماندا به‌ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی دروستبوونی رووداوه‌كه‌ و ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كان و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كان بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.