Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 11:18

له‌ سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ڕێگریكردن و ئاماده‌كاری له‌ ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌نته‌ری شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی د. سەباح نه‌سره‌دین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی و ئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی  who و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ کرا لەبارەی حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە لەنێو منداڵان و پشکنینەکان و داخڵبوونیان لە نەخۆشخانەکان کە چۆن چارەسەرە تەندروستییەکانیان پێشکەش بکرێت و لە گواستنەوە بەری پێ بگیرێت بە ڕەچاوکردنی خۆپارێزییەکان و جێ بەجێکردنی ڕێنماییە پزیشکییەکان لەو حاڵەتانەی هۆکارن بۆ تووشبوون و بڵاوکردنەوەی.

جێی باسه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ سلێمانی و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر نه‌خۆشی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ له‌نێو منداڵان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ ده‌یان منداڵ داخیلی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.