Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:34

34 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند، 34 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر بە گوژمەی نزیکەی 6 ملیار دینار جێبەجێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی لەسەر تەرخانكردنی گوژمەی زیاتر لە 5 ملیار و 459 ملیۆن دینار دا بۆ جێبەجێكردنی 34 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر.

ڕاشیگەیاند: گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 15%ـی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە و بە گوێرەی پلانی ساڵی 2022 بە مەبەستی جێبەجێكردنی 34 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر خەرج دەكرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە پڕۆژەكان پێكهاتوون لە دروستكردنی شەقام، قیڕتاوكردن، كاشیكردنی كۆڵان، نۆژەنكردنەوەی شۆستە، قەشتەكردن و قیڕتاوكردنی شەقامی جووتساید، داڕشتنی كۆنكرێت بۆ شەقامەكان و ڕاخستنی چینی ستابلایزەر، كڕینی پێداویستی بۆ پارک و باخچەكانی شاری هەولێر، نۆژەنكردنەوەی یاریی منداڵان، كڕینی كورسی و سەلەی زبڵ، لەگەڵ چەند بوارێكی دیكەی خزمەتگوزاری.

فەرمانگەکە جەختیشی کردۆتەوە کە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە كاریگەری زۆر باشیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی شاری هەولێر دەبێت، هەروەها ئێستا ژمارەیەک پڕۆژەی دیكەش لە سەنتەری شاری هەولێر لە قۆناخی جێبەجێكردن دان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.