Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:47

حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەلی دامەزراندن لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

دەستەی وەبەرهێنانی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 06ـی 2022، هەلی دامەزراندن بۆ 28 کەس ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی ڕایگەیاند: هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ 28 فەرمانبەر بۆ پسپۆڕی جیاجیا دەخرێتەڕوو.

سەبارەت بە پسپۆڕییەکان ئەوەی خستەڕوو کە یاسایی، ئەندازیاری شارستانی، ئەندازیاری تەلارسازی، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری کارەبا، ئابووری، ئامار و ژمێریاری، ڕووپێو، کارگێڕی و تایپ، دەرچووی ئامادەیی و دەرچووی سەرەتایی و ناوەندی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لینکێکی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم بەشێوەی ئۆنلاین داناوە، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە:-

http://https://forms.gle/V9d94q7MU9xrU7uk7

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.