Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:41

ڕاپەڕین؛ 5 کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند کە 5 کەس بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کردووە، بەهۆی قەدەخەبوونی ڕاوکردنی ماسی لەم وەرزەدا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە داوە کە لە درێژەی کار و چاڵاکییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین تایبەت بە وەرزی قەدەخەکردنی ڕاوی ماسی، مەفرەزەيەكى بنكەى پۆليسى دارستان وژينگەى ژاراوە  بە ھاوكارى بەشى پۆليسى دارستان و ژينگەى پشدەر دەرچوونێكيان بۆ سنورى  کێلەسپیان و برايماوا و سندۆڵان ئەنجام دا.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە ئەنجامى گەڕان و پشكنينى ئەم ناوچەيە توانيان 5 ڕاوچى دەستگير بكەن بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسى، هەروەها دەستیان بەسەر 5 تۆڕ و 9 تۆڕى ساچمەدا گرت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کرایەوە و ڕادەستی دادگە کران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.