Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 09:42

بەرپرسی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان: لەپشتیوانی و هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

کوردستان TV
100%


 شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی کرد لە جەنەڕاڵ دۆسێج بەرپرسی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق و کۆڵۆنێڵ ئەلێکس لینۆڤیچ بەڕێوبەری دەستەی راوێژکاران و وەفدی یاوەری.
لەو کۆبوونەوەیەدا، کە فەریق جەمال محمد سەرۆکی ئەرکان و راوێژکارانی باڵای وەزارەت و بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان ئامادەیبوون، دەربارەی دوایین هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکان و پڕۆسەی چاکسازی، لە تەواوی سێکتەرە سەربازی و ئیدارییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها پرسی دوایین جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش، رووبەڕوو بوونەوە و لە ناوبردنیان لە تەواوی ناوچەکە، بە هەماهەنگی سوپای عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
وەزیری پێشمەرگە، وێڕای ستایشی تەواوی هێزەکانی هاوپەیمانان، کە هەمیشە پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگەن رایگەیاند: پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و لەم پێناوەشدا، هەوڵەکانمان چڕ کردۆتەوە، توانیومانە گۆڕانکاری زۆر لە بوارەکانی سەربازی و ئیداریی بکەین لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها وتیشی بە هەوڵ و پشتیوانی بەردەوامی هێزەکانی هاوپەیمانان رۆژ لە دوای رۆژ هەنگاو دەنێن بۆ دروستبوونی هێزێکی نیشتیمانی بەهێز، لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.
لەلای خۆیەوە، جەنەڕاڵ دۆسێج، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها باسی لە هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی ماوەی رابردوو کرد، کە بۆتە جێگەی سەرنج و دڵخۆشی ئەوان، راشیگەیاند: هیوادارین وەزارەتی پێشمەرگە، بەردەوام بێت و لەم پێناوەدا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.