Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 09:30

ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 06ـی 2022 و سبەی سێشەممە 14ـی 06ـی 2022 ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوە داوە کە لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا کەشوهەوای ئەمڕۆی خستەڕوو و ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان  لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت، هەندێ کات لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری تاوەباران کەمی پچرپچر زیاتر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ (10-20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری هەرێم لە کاتەکانی نیوەرۆدا کەمێک چاڵاکتر دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئاراستەی با لە باکورى خۆرئاوا و مەوداى بینین / 7 - 9 کیلۆمەتر دەبێت، پلەکانی گەرما لەناوچەکانی باکور( شاخاوییەکان) بە ڕێژەیەکی بەرچاو (3-4) پلە وە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم بەرێژەیەکی کەمتر (1-2) پلە نزم دەبێتەوە لەگەڵ تۆمارەکانی دوێنێ.

کەشناسی کەشوهەوای سبەی سێشەممەشی ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا، سەبارەت بە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە  لەگەڵ تۆمارەکانی ڕۆژی پێشوو.

ڕاشیگەیاند: خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت 10-20 کیلۆمەتر دەبێت، ئاراستەی با لە باکورى خۆرئاوا و مەودای بینین 8-10 کیلۆمەتر دەبێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی سێشەممە بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

هەولێر  : 36

سلێمانی : 36

دهۆک  : 34

کەرکووک : 38

هەڵەبجە : 37

سۆران  : 35

ڕاپەرین : 35

گەرمیان : 38

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.