Erbil 30°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:21

كەشناسی: سبەی شەپۆڵێكی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی كردووە ، كە سبەی دووشەممە شەپۆڵێكی خۆڵبارین وڵاتەكە بگرێتەوە .
دەستەی كەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بە ماڵپەڕی كوردستان تیڤی گەیشتووە ،ئاماژەی بەوە كردووە، كە كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە، ڕوون و تۆزاوی دەبێت لەگەڵ ئەگەری شەپۆڵێكی خۆڵبارین ،هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی ناوەڕاست و باكوور دادەبەزێت. لە كاتێكدا پلەكانی گەرما لە بەشی باشووری وڵات كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كەش و هەوای رۆژی سێ شەممە روون دەبێت لەگەڵ خۆڵێكی سووك لە هەموو ناوچەكانی وڵات، هاوكات پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە .
هەروەها كەشناسی عێراق دەڵێت: كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیكن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
دەستەی كەشناسی عێراق دەشڵێت: كەشوهەوای وڵات بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دادپەروەرانە دەبێت، لە كاتێكدا پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.