Erbil 28°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:18

پرۆژەیه‌كی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%


تیمەكانی شارەوانیی دارەتوو سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بە گوژمەی  سێسەد و هەشت ملیۆن و حەوتسەد و هەشتا هەزار دینار، پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێك و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین جێبەجێ دەكەن.
پرۆژەكە لە ڕێكەوتی 5-9-2021 دەست بە جێبەجێكردنی كراوە و بڕیارە لە رێكەوتی 1-7-2022 سەرجەم قۆناغەكانی تەواو بكرێت و بكەوێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە. 
ئەم پرۆژەیە پێكهاتووە لە ڕاخستنی تێكەڵە و ڕاخستنی بەردی شكاو و دانانی قالبی كێربستۆن، هەروەها چەند شەقامێكیش كێشەی ئاوەڕۆیان هەبوو، ئەوانیش چارەسەر دەكرێن، لەگەڵ دروستكردنی شەقامێكی 20 مەتری و ئاوەڕۆی لوولەیی.
گوژمەی پرۆژەكە لەسەر تەمویلی پارێزگای هەولێرە و ئێستا بە ڕێژەی 80%ی تەواو كراوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا تەواوی قۆناغەكانی تەواو بكرێن.
 

دانانی هه‌واڵ- شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.