Erbil 30°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 14:24

زانکۆی سۆران پڕۆژەیەکی ڕووپێوی کلتووریی فراوان ئه‌نجام ده‌دات

کوردستان TV
100%


هەریەکە لە پ. د. ڕەشاد میران و پ. ی. د. موڕاد حەکیم وەک نوێنەرانی ئەکادیمیایی کوردی سەردانی زانکۆی سۆرانیان کرد، لەگەڵ قوتابیانی بەشی کۆمەڵناسیی فاکەڵتیی ئادابی زانکۆی سۆران کۆبوونەوە.

مەبەست لە سەردانەکە، ئەنجامدانی ڕووپێویێکی کۆمەڵایەتییە. ڕووپێوییەکە پڕۆژەیەکی ئەکادیمیایی کوردییەِ؛ بە ھاوکاری زانکۆی سۆران ئەنجام دەدرێت. لە ماوەی پشووی هاویندا، قوتابیانی بەشی کۆمەڵناسی و بەشەکانی تری زانکۆی سۆران توانا ئەکادیمییەکانیان دەخەنە خزمەت پڕۆژەکە.

پڕۆژەکە، بریتییە لە پڕۆژەیەکی ڕووپێوی کلتووریی باشووری کوردستان. تیایدا بە بەشداری زانکۆی سۆران، ئەکادیمیای کوردی هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی داتا و زانیاری کلتووری لە بارەی ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان. بۆ ئەم مەبەستە، بە هەماهەنگی لەگەل بەشی کۆمەڵناسیی زانکۆی سۆران، چەند تیمێک لە قوتابییانی بەشەکە دروستکراوە. تیمەکان زانیاری و داتایی کلتووری تایبەتمەند بە ناوچەکانیان لە ماوەی پشووی هاویندا کۆدەکەنەوە. دواتر ئەکادیمیای کوردی لە چوارچێوەی کارێکی ئەکادیمی- کلتووری گەورەدا پڕۆژەکەی بە چاپ دەگەیەنێت.

ئەم هەنگاوەی زانکۆی سۆران نیشاندەری ئەوەیە کە زانکۆ تەنها لە ماوەی وەرزەکانی خوێندندا گرنگی بە چالاکی ئەکادیمی و پێشخستنی توانای قوتابییان نادات. بەڵکو؛ پشووی هاوین بە دەرفەت دەزانێت بۆ سەرخستنی توانای قوتابیان و بەشداری پێکردنیان لە پڕۆژە ئەکادیمی و کلتورییە گرنگەکاندا. ئەم پڕۆژە گرنگە دەبێتە ئەتڵەسێکی کلتووری بۆ سەرانسەری کوردستان و دانیشتوانەکەی. بەرهەمەکەی دەبێتە سەرچاوەیەکی زانستیی زیندوو بۆ توێژەران، دەزگاکانی ئەکادیمی، رۆشنبیری و سیاسی.
ئا- كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.